AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٦ ١٣:٤٠

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەمریکا

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەمریکا

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی کۆچبەرانی ئێرانی لە ئەمریکا هەواڵێکی بڵاویکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتەرز ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسانی کۆچبەری لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک کۆچبەری ئێرانییان لەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چالاکوانان جەختیان کردۆتەوە کە پڕۆسەی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئێرانی لە ئەمریکا شۆک هێنەرە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە میانی دانیشتنی کۆچبەران لە لۆس ئەنجلۆس، ژن و مێردێکی ئێرانی و منداڵە سێ ساڵانەکەیان دەستبەسەر کراون.

دەوترێت ئەو ژنە ئێرانییە دەستبەسەرکراوە بە بینینی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی ئەمریکی کەوتووەتە سەر زەوی و تووشی شۆک بووە.

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکاش ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١١ ئێرانی لەو وڵاتە دەستبەسەر کراون.

News ID 55767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha